دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل: دوای تەقاندنی موشەکەکان زیان بەر چەند باڵەخانەیەک کەوت و ٢١ کەس بریدار بوە

هەرێم نیوز
سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەکی سنوردار لە باڵەخانەکان زیانیان بەرکەوتوە، بەشێکیان لە به‌هۆی ڕێگریکردن لە موشەکەکانی ئێرانەوە بووە.

سوپای ئیسرائیل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاندوە، ئێران "کەمتر لە 100 موشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردوە، کە زۆربەیان ڕێگرییان لێکراوە یان نەگەیشتونەتە ئامانجه‌كانیان".
دەزگای ئەمبولانسی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشە موشەکییەکانی ئێران 21 کەس برینداربون.

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای هێرشێکی بەرفراوان کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دەستیپێکرد و شوێنە ئەتۆمی و سەربازییەکانی کردە ئامانج، هەڕەشەی لێدانی زیاتری لە ئێران کرد. 

نه‌ته‌نیاهۆ لە وتەیەکی ڤیدیۆیدا وتی، "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا فەرماندە باڵاکانی سەربازی و زانایانی پێشەنگی ئەتۆمی و گرنگترین دامەزراوەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕژێم و بەشێکی بەرچاومان لە جبەخانەی موشەکی بالیستیکی لەناوبردوە".

لە بەرامبەردا بەرپرسێکی ئێرانی بە ئاژانسی هەواڵی فارسی ڕاگەیاندوە، تاران "بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابوری و وزەی ئیسرائیل دەستبەجێ وەڵام دەداتەوە ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئێرانییەکان".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP