هەرێم نیوز
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "بۆ بەهێزکردنی سەروەرییەکەی، پێویستە حکومەتی عێراق دڵنیابێتەوە لەوەی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی تەواوی هێزە ئەمنییەکانی لەدەستدایە، بە حەشدی شەعبیشەوە."
ئەو بەرپرسە ئەمریکیە وتیشی، دەبێت ئەو هێزانە لە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بن، "نەک ئێران".
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا نیگەرانە لەبارەی "میلیشیاکانی نزیک لە ئێران" کە لە چوارچێوەی حەشدی شەعبیدا کاردەکەن
وتی، "ئێمە بەردەوام داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە ئەو گرووپانە جڵەو بکات و لە بەرامبەر پێشێلکردنی یاسای عێراقدا، رووبەڕووی لێپرسینەوەیان بکات."