دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ناتۆ پێشبینی هێرشی ڕوسیا دەکات

هەرێم نیوز

مارك روتە سكرتێری گشتی پەیمانی ناتۆ رایدەگەیەنێت، رەنگە روسیا لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵدا هێرش بكاتە سەر ناتۆ و هاوپەیمانییەكەشیان خۆی بۆ ئەو هێرشە ئامادە دەكات. 

مارك روتە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی، سەرباری ئەوەی توانای ئابوری روسیا 25 هێندەی ئابوری ناتۆ كەمترە، بەڵام چوار هێندەی ناتۆ چەك و تەقەمەنی بەرهەمدەهێنێت. 

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا روسیا ناتوانێت هێرش بكاتە سەر ناتۆ، بەڵام لەماوەی  سێ بۆ پێنج ساڵی دیكەدا دەتوانێت و داواشی لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانییەكە كرد ئامادەكاری بكەن و سیستمی بەرگری ئاسمانی و بەرهەمهێنانی تانك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و چەك و تەقەمەنی زیاتر بكەن. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP