هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند کە شەشەمین خولی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە شاری مەسقەت بەڕێوە دەچێت.
دانوستانەکان بە نێوەندگیری عومان بەڕێوەدەچێت. پێنج گەڕی پێشوو لە عومان و ڕۆما بەڕێوەچووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاستی گرژیی نێوان هەردوولا و بێهیوایی دانوستانەکان زیادی کردووە.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە هیوای بۆ ئێران و گەیشتنە ڕێککەوتن کەمتر بووەتەوە.