هەرێم نیوز
میدیا ئیسرائیلییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، مۆساد بنکەیەکی بۆ درۆنە خۆکوژییەکان لەسەر خاکی ئێران دامەزراندووە، کە زۆر پێش هێرشەکە هاتبوونە ناو وڵاتەکە و بەشێک لە مووشەکەکانی ئیسرائیلیش لە ناو خاکی ئێرانەوە هەڵدراون.
بەپێی سەرچاوەکە، مۆساد و سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی نهێنییان لە دژی بەرنامەی مووشەکی ستراتیژی ئێران ئەنجامدابوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆماندۆکانی مۆساد لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئێران، چەکی ئاڕاستەکراوی وردیان لە نزیکی شوێنی سیستەمی مووشەکی ئێران جێگیرکردبوو.