دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

ئەمرۆ ساڵ رۆژى داگیرکردنى موسڵە

هەرێم نیوز

ئەگەر گوێیان بە ئامۆژگارییەکانى بارزانى بدایە موسڵ نەدەکەوتە دەست داعش یازدەساڵ بەر لە ئێستا لەسەر گۆڕەپانى عێراق گەورەترین گۆڕانکاریی هاتە ئاراوە ئەویش کۆنترۆڵکردن و داگیرکردنى موسڵ بوو لە لایەن رێکخراوى تیرۆرستى داعش، هەر ئەو کات لێکدانەوەى جۆراوجۆری بۆ کرا، دیارترینیان بەزیویی و خۆبەدەستەوەدانى سەرباز و ئەفسەرەکانى سوپاى عێراق بوو، بەڵام هەر ئەو رێکخراوە لەسەر دەستى هێزی پێشمەرگەى کوردستان و بە هاوکاریی هاوپەیمانان تێکشکێندران، دواجاریش لە رۆژى 10ـی تەمووزی ساڵی 2017 بەیەکجاریی ئازادکرایەوە.

رۆژی10 حوزەیرانى 2014 و دواى جەنگێکی 6 رۆژیی شارى موسڵ کەوتە دەست هێزە چەکدارەکانى داعش و لەو ڕێگەیەشەوە رێژەیەکی ئێجگار زۆر چەک، تەقەمەنى، ئۆتۆمبێل و پێداویستى تری جەنگی کەوتە دەست داش، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوانە بوونە هۆی گەشەیەکی لەبەرچاوى رێکخراوەکە و بازێکى گەورەى پێدا، لە هەمان کاتدا مەترسی بۆسەر پارێزگاکانى تری نزیکی دروستکرد، تەنانەت بەغدادی پایتەختیش لەو مەترسییە بێبەش نەبوو. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بەشێکى زۆر لەو ناوچانە لە ئەنجامی خیانەتى هێزە سەربازییەکانەوە بوو، چوون ئەگەر ئەوان خیانەتیان نەکردایە ئەو هەموو هێزە چۆن دەیانتوانى لە خاکی سوریاوە بپەڕنەوە خاکی عێراق، هەر ئەوەش وایکرد کە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق لە شەشهەمین ساڵڕۆژى پرۆسەى ئازادکردنەوەى شارى موسڵدا بڵێت: گەندەڵیی و خراپى ئیدارەدان بوونە هۆی روداوەناخۆشەکان. کەوتنى موسڵ تا ئێستاش لێکدانەوەى زۆری بۆ دەکرێت، هەندێک بە پلان و هەندێکی تر بە کەمتەرخەمی حکومەتى ئەوکاتی عێراق لێکی دەدەنەوە، سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن بە گرتنى موسڵ لە لایەن داعشەوە کە لە سوریاوە هاتبوون، ڕێکخراوەکە زۆر بەخێرایی گەشەى کردوە، سنورە فەرمیەکانى نێوان هەردو وڵاتى هەڵوەشاندوەتەوە و بەوەش هاتوچۆ لە نێوان هەردوو وڵاتدا کەوتووتە دەستى خۆیان، جگە لەوەش ڕێگەى خۆشکردوە بۆفراوانبونى ناوچەکانى ژێردەسەڵاتیان تا گەشتوەتە شارى رومادی و لە باکوری رۆژهەڵاتیشەوە شارى تکریت و دەوربەرى. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لە دەوروبەرى ساڵی 2013 کەمێک گرژی و ئاڵۆزیی لە سەر سنوورەکانى نێوان سوریا و عێراق هەبووە ، بەڵام مەترسیی ئەوەیان لێنەکراوە بپەڕنەوە بۆ خاکی عێراق، بەڵام لە سەرەتاى مانگی کانوونى دووەمی ساڵی 2014ـەوە فەلووجە و رومادی لە پارێزگاى ئەنبار کەوتنە دەستى داعش ، سوپاى عێراقیش هەچى کرد بۆی کۆنترۆڵ نەکرایەوە، بەڵام لە رۆژى 10ـى حوزەیران و لەناکاو داعش دەستیگرت بەسەر شارى موسڵ دا سوپاى عێراق و سەرجەم دامەزراوەکانى لە خەوى غەفڵەتدا گیران و سەرجەم شارەکەیان لەدەست دەرهێنرا. هۆکارەکانى کەوتنى مووسڵ زۆرن بەڵام شارەزایان بەم شێوەیە گرنگەکانیان ریزکردووە، نەتوانایی و ناکارامەیی سوپاى عێراق، بەرپرسەکان سەرباز و سەربازگەکانی خۆیان بەجێهێشت، هاوسۆزیی بەشێک لە دانیشتوانى ناوچەکە لەگەڵ داعش، خراپی بەڕێوەبردنی ناوچەکە لە لایەن بەرپرسانى ئیداریی و حکومیی، گوێنەدان بە راپۆرتە هەواڵگرییەکان بەتایبەتى ئەو راپۆرتانەى کە لە لایەن سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستانەوە دەدرا بە حکومەتى عێراقیی و شەخسی ئەسیل نوجەیفى پارێزگاری ئەوکاتى موسڵ.

مانەوەى داعش و جێبەجێکردنى بەرنامەکانیان لە شارى موسڵ ماوەیەکی زۆری خایاندوە و سەرەڕای شێواندنى شوێنەوارەکان و تەقاندنەوەى شوێنە ئاینیەکانى ناوچەکە لە لایەن داعشەوە، بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکانى هاوپەیمانانیشەوە بەشێکی زۆری شارەکە ڕوخاوە و لەکاتى ئازادکردنەوەى شارەکەشدا سەرەڕای زیانە گیانى و مادی و ژیارییە زۆرەکان لە بەرواری 10/7/2017 حەیدەر عەبادی مژدەى ئازادکردنەوەى موسڵی ڕاگەیاندوە. سەرچاوەکان ئاماژەى بەوە دەکەن لە کاتى کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵدا وێڕار هێزى هاوپەیمانان و هێزى پێشمەرگەى کوردستان ، 30 هەزار سەربازی لە هەردوو فیرقەى دوو سێ هێزى سەربازیی پیادەى عێراق، دە هەزار پۆلیسی فیدراڵی، سێ هەزار پۆلیسى ناوخۆیی و چەندنین فرۆکەى جۆراروجۆر بەشدارییان تێدا کردووە، ئەوە لە کاتێکدا ژمارەى چەکدارانى داعش لە دەوروبەری سێ هەزار چەکداردا بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP