هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی پێنج 125 بوومەلەرزە تۆمارکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاماری بوومەلەرزە تۆمارکراوەکان تۆماری سەرجەم ئەو بوومەلەرزانەی کە لە مانگی( 2025/5) لەلایەن تۆڕی بوومەلەرزەی کوردستانەوە تۆمارکراون بریتی یە لە (125) بوومەلەرزە.
ڕوونیشیکردەوە، هەروەها لەسەر ئاستی ناوەخۆ و ووڵاتانی هەرێمی بریتی یە لە (58) بوومەلەرزە و لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانیش (28) بوومەلەرزە تۆمارکراون و کە زۆربەیان دەکەونە سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئەوەشی خستەڕوو، بەرزترین گووڕی بوومەلەرزەی تۆمارکراو لەسەر ئاستی ناوەخۆ و ووڵاتانی هەرێمی بریتی یە لە (٤.١) کە دەکەوێتە نزیک پارێزگای (ئەرزینجان) لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا.
گووتی، بەڵام لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بریتی یە لە گووڕی (٣.١) کە دەکەوێتە نزیک (کەلار) لە گەرمیان.