هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە سۆشیال میدیای خۆیدا ڕایگەیاند، ئەو وادەی 60 ڕۆژەی کە دوو مانگ لەمەوبەر بە ئێران دابوو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، کۆتایی هات.
ترەمپ نووسیویەتی: دوو مانگ لەمەوبەر وادەی 60 ڕۆژم بە ئێران دا بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، دەبوو ئەو کارە بکەن، ئەمڕۆ ڕۆژی 61کەمینە، پێم وتن چی بکەن، بەڵام نەیانتوانی ئەوە بکەن، ئێستا ڕەنگە هەلی دیکەیان هەبێت.
دەشڵێت، "هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەورە بوو و ئێران زۆر بە توندی لێیدرا" ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشی زیاتر لە ئارادایە.