هەرێم نیوز
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له يهكلاكردنهوهى ناكۆكييهكاندا ده‌كه‌ين.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، ئه‌م پێشهاتانه ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسايش و سهقامگيريى ناوچهيى و نێوده‌وڵه‌تى.
دەشڵێت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێكارى سه‌ربازى، ڕه‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات. له‌م كاته ههستيارهدا، ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه كه كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزى و پشێوييه‌كان له‌وه زياتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زووتره ڕێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه بگيرێت.