دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

نەتەنیاهۆ: بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادەین

هەرێم نیوز

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، دوای کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئێران بەرەو دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی هەنگاوی نا و مووشەکەکانی ئێران هەڕەشە بوون بۆ سەر مانەوەی ئیسرائیل.

نەتەنیاهۆ رایگەیاند، هێزە سەربازییەکانیان "کارێکی نایابیان ئەنجامدا و بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادەین".

باسی لەوەش کرد، "جگە لە هێرشکردنە سەر ئێران، هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نەبوو.. مافی خۆمانە بەرگری لەخۆمان بکەین".

ئەم قسانەی نەتەنیاهوو لەکاتێکدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئێران و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 91 کەس کوژراون، لەنێویاندا ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمنی هەن.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی هێرشەکانی کرد و رایگەیاند، "نازانم کەی ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆسەر ئێران کۆتاییان پێدێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP