هەرێم نیوز
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران و به ئامانجگرتنی شوێنه ستراتیژییه‌كان.
ئەمڕۆ، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئێران و بە ئامانجگرتنی شوێنە ستراتیژییەکان، بەگوێرەی پلانێكی پێشوەختە داڕێژراو.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل وتیشی: رژێمی ئێران به هەڵدانی موشەک بۆ ناوخۆی ئیسرائیل هێڵی سوری بەزاندووەو، باجەكەی دەدات.
هاوكات، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی بۆ "شكستپێهێنانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بونی ئیسرائیل" ئه‌نجامداوه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ناتانیاهۆ له وته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا پشتڕاستیكرده‌وه، ئیسرائیل دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی له نه‌ته‌نز كردۆته ئامانج.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌هۆی موشه‌كه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل سێ ئیسرائیلی كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، ئه‌مه‌ش له تۆڵه‌كردنه‌وه له هێرشێكی ئیسرائیلی كه دوێنێ هه‌ینی ده‌ستیپێكرد و دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كان و ژێرخانی سه‌ربازی ئێرانی كرده ئامانج.