دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆڵی تەکنۆلۆژیاى نوێ لە دیاریکردنى شوێن و کوشتنى بەرپرسانى باڵای ئێرانیدا

هەرێم نیوز

دواى ئەوەى ژمارەیەک ئاڕاستەکاری مووشەکى لە جۆری (Spike NLOS)ـى ئیسرائیلى لە لایەن دەسەڵاتدارانى ئێرانەوە دۆزرانەوە، جەختکرایەوە کە ئەو کارانە هی ئیسرائیل بووە و لە رێگەى شانە نوستووەکانیانەوە بەڕێیان خستوون، وەک ئێرانییەکان دەڵێن بۆ ئەوەى کاری تێکدەرانەى پێ ئەنجام بدەن، لەو رێگەیەوە هەندێک شوێن، بەتایبەتی رادار و پێگە ئاسمانییەکان و کەسایەتییە سەربازیی و ئەمنیى و ئەتۆمییەکان کراونەتە ئامانج، کەمێک پێش لە هێرشەکانى یەکەمجارى رۆژى هەینى بەکارهێنراون و دواتر دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەوەش کار ئاسانیی کردووە بۆ ئەو هێرشە ئاسمانییانەکەى کە لە شەوى یەکەمدا ئەنجامدرا و بووە هۆی کوژرانى ژمارەیەک سەرکردە.

بە دۆزینەوەى ئەو ئامێرانە دەرکەوت پێچەوانەى ئەو لێدوانانە بووە کە ئیسرائیل بۆ سەرلێشێواندن گوتوویانە لە رێگەى ئەو کامێرانەوە بووە کە بەسەرى مووشەک و درۆنەکانەوە بوون، بەڵام ئەوە یەکلایی بووەتەوە کە لەڕێگەى ئەو ئامێرانەوە بووە و زاناو پسپۆڕانى ئێرانییان کردووەتە ئامانج، تەنانەت لەدیواى خانوو و شوێنى نیشتەجێبونیانەوە دەستنیشانکراون و دواتر بەفرۆکەى بێفرۆکەوان  هێرشیان کراوەتە سەرو بە ئامانج گیراون و لە چالاکی خراون.

بە گوێرەى گوتەى شارەزایان ئەو ئامێرانەى دەستیان بەسەردا گیراوە تواناى ئاڕاستەکردنی کامێرایان هەیە لە شوێنى زۆردوورەوە، تەنانەت لە بەرزایی 32 کیلۆمەترەوە دەتوانێت ئاڕاستەیان بکات و هیچ هەڵەیەکیش ناکات.

بەگوێرەى ئاماژەکان کامێرایەکی دیکەى تەلەفزیۆنییان پێوەیە، کە دەتوانێت خۆی لەگەڵ سیستمى مووشەکە و درۆنەکاندا بگونجێنێت لە دوورەوە، کە بەگوێرەى بەرنامەکان دەتوانێت ئاراستەبکرێت و وێنەش بنێرێتەوە بۆ شوێنى مەبەست، پێدەچێت ئەو کارانەش هەمووى لە رێگەى تۆڕێ ئینتەرنێتەوە بێت کە بە جیاواز لێیان بەستراوە ، یان لە رێگەى مانگی دەستکردى سەربازییەوە بۆیان ئامادەدەکرێت.

بەڵام ئەو ئامێرانە فریاى ئەوە نەکەوتن هەموو مووشەک و پێگە سەربازییەکانى ئێران بکەنە ئامانج و بەخێرایی ئێرانیەکان کەوتنەوە خۆیان و توانییان وەڵامی هێرشەکانى ئیسرائیل بدەنەوە.

بەڵام ئەوەى کە توانرا بکرێت سیخوڕەکانى ئیسرائیل بوو لەناوخۆی ئێراندا، توانییویانە چەکى تایبەت ببەنە ناوخاکی وڵاتەکەوە، ئەوە لەکاتێکدا ئێران زۆر لەبەرامبەر چەکدا هەستیارە و زۆر بەتوندى چاودێریی دەکات و لێخۆشبوونى نییە بۆئەوانەى کە چەکی پاچاخ هەڵدەگرن یان تاووتوێی دەکەن و سزاى زیندانى هەمیشەیی و لە سێدارەدانی بۆ دیاریکردووە، بەگوێرەى راپۆرتە ئێرانییەکان ئەم کارە لە شێوەى تۆڕێکى جالجاڵۆکەدا ئەنجامدراون، کارەکە لە پرۆسەى "تۆڕی جاڵجاڵۆکەییەکەى ئۆکراین"دەچوو کە لەنێو خاکی روسیادا ئەنجامیاندا و زیانى زۆری بەو وڵاتەش گەیاند.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP