دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

داخستنى گەروی هورمز دوا گەڕی جەنگە لەنێوان ئێران و ئەمریکادا

هەرێم نیوز

چەند رۆژێکە بارودۆخی ورتانى کەنداو و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێی ناوەتە قۆناغێکى نوێوە، شەڕێکی گەورەیە لەنێوان ئێران و ئیسرائیل دا، ئەگەرى زۆر هەن کەپێدەچێت لە رۆژانى داهاتوودا سەرهەڵبدەن و هەمووان سەرسام بکات، یەکێک لەوانە بەشداریکردنى ئەمریکایە بەڕاستەوخۆیی لە دژى ئێران و یەکێکى تریان لەپەرچەکرداریئەوەدا ئێران پەنا بۆ داخستنى گەرووی هورمز ببات، ئەگەر هورمز دابخرێت چى
روودەدات؟
 
گەروی هورمز:

گەروی هورمز بە فارسی (تنگە هرمز) و بە عەرەبیش (مضیق هرمز)، بەو تەنگەبەرە ئاوییە دەگوترێت کە دەکەوێتەنێوان ئێران و سوڵتان نشینى عومانەوە، لەسەر کەنداو، وشەکە کورتکراوەی "ئاهورامەزدا" یە کە ناوی خودایە لەئاینی زەردەشتیدا، هەندێک لەپادشایانیکۆنی ئێرانیش بەو هۆیەوە ناویان "هورمز" بووە. بەڵام ناونانی ئەم گەرووە بە هورمز پەیوەندی بەهەڵکەوتەی ئەم گەرووەوە هەیە کە دەکەوێتە ئوستان"پارێزگا"ی"هورمزگان" ەوە لەسەر کەناری کەنداوی فارسی یا وەک عەرەبەکان دەڵێن
کەنداوى عەرەبی.
 
بایەخی جوگرافی:

گەروی هورمزئێرانىکردووەتە دراوسێی کۆیت و سعودییەو ئیمارات و عومان و عێراق و لەوێشەوە توانای پەیوەندی بە جیهانی دەرەوەی پێ بەخشیووە، بە هۆی ئەو رووبەرە ئاوییەوە ستراتیژیەتێکىقووڵی بۆهێناونەتە پێشەوە و بە وڵاتانى عومان و ئێران، هەربۆیە ماوەیەکى زۆرە عومان سەرقاڵی رێککەوتنێک بوو لەنێوان ئێران و ئەمریکادا و پێنج گەڕی دانوستانى بۆبەڕێوەبردن و وەک خانەخوێ داوەتى کردن، بەڵام لە گەڕی شەشەمدا ئیسرائیل دۆخەکەى
شێواند.
 
بایەخی مێژوویی:

گەروی هورمز لەڕوویمێژووییەوە هەمیشە بۆ ئێران بایەخی تایبەتی هەبووە، لە کۆندا یەکێک بووە لەو کەناڵە گرنگانەی کە ئێرانی بەجیهان و بەتایبەت بەڕێگای ئاوریشمەوە گرێدەدا. لە پێنج سەدەىڕابردوودا ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەم تەنگە ئاوییە شەڕو ململانێی هەریەک لە دەوڵەتانی
پورتوگال و ئیسپانیاو بەریتانیا و ئەمەریکای کردووە، سەرەڕای ململانێی بەردەوامی لەگەڵدراوسێ عەرەبەکانی. لەسەردەمی شاعەباسی سەفەویدا ئێران بەیارمەتی ئینگلیز ئەم گەرووەی لە پرتوگالیەکان سەندوەتەوە و یەکێک لەبەندەرەکانیشی بەناوی خۆیەوە ناونا"بەندەرعەباس" دواتریش نادرشاو حەمەڕەزا شا و کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی کۆنترۆڵکردنیان
داوە.
 
بایەخی ئابووریی:

لەئێستادا گەروویهورمز بایەخێکی گەورەی جیهانی هەیە، لە40% نەوت و وزەی جیهانی لێرەوە هەناردە دەکرێت، بۆ خودی ئێران ڕۆڵی شاخوێنبەر دەبینێن، چون سەرەڕای هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکان، کەناڵێکیبازرگانی گرنگی ئێران و دەوڵەتە عەرەبیەکانیشە بۆ ئاڵوگۆڕی شمەک و کاڵاو وڵاتانى کەنداوى عەرەبیش تاکە رێگەى ئاوییانە کە بە جیهانەوە دەیانبەستێتەوە.
 
رووبەرێکى بچووک و هەڕەشەیەکى گەورە:

 
پانی گشتى گەروەکە50 كیلۆمەترە بەڵام 34 كیلۆمەتری دەكەوێتە تەنگەبەریی  و قوڵیەكەشی شەست مەترە ، وە پانی چونە ناوەوە
و دەرەوەی دوو میلی دەریاییە كە دەكاتە 10 كیلۆمەتر و نیو،  ڕۆژانە 20 تا 30 كەشتی نەوت هەڵگر پێیدا تێپەڕدەبن، بە جۆرێك هەر 6 خولەك بارهەڵگرێك تێدەپەڕێت.
 
بایەخی جیپۆڵۆتیکی هورمز:

نزیکەی لەسەدا 45%یەدەکی نەوت و وزەی جیهان دەکەوێتە خاکی ئەو وڵاتانەی سەر گەرووی هورمن، ئەمە وایکردووە چاوی تەماحی دەوڵەتانی مەزنی جیهانی لەسەر بێت و ببێتە جێگای پێکدادانی بەرژەوەندیزلهێزانی جیهانی، بەگوێرەى راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ڕۆژانە ۱۷ ملیۆن بەرمیل نەوت لەم گەروەوە هەناردەی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا و ئاسیا دەکرێ، بگرە ژاپۆن بەو دوورییە 70%  نەوتەکەی لە هورمزەوە هاوردە دەکات و بۆ ئێرانیەکانبایەخی مەزنتری هەیە، چون جگە لەوەی ئێران تەواوی بەری ڕۆژهەڵاتی گەروەکەی لەژێر دەستایە و خاکی خۆیەتی، بەری ڕۆژئاوای کەنارەکانیشی کە دەکاتە خاکی دەوڵەتە عەرەبییەکان خەڵکێکیزۆری شیعە مەزهەبی لێ نیشتەجێیە، واتە ئێران بەبیروباوەڕ لەوبەر کەنداوەوە ئامادەیی و حزوری هەیە. جگە لەوەش هەر چوار جەزیرەی" قیشم ، هورمز، لارک، هنگام"خاکی ئەون و کەوتونەتە نێو گەروەکەوەو ئەوەش پێگەى ئێرانی بەهێزتر کردووە.
 
گرنگیی نێودەوڵەتی هورمز:

لە ڕوی یاسای نێودەوڵەتییەوە ئەم دورگەیە بەشێكە لە بەرزە دەریایەكان، رووبەرێکى ئاویی فرەخاوەنە هەموو كەشتییەكمافی هەیە و ئازادە كە تێپەڕێت بە ناویدا بەمەرجێک زیان نەگەیەنێت بە بەرژەوەندییەکانى وڵاتانەی كە دەكەونە سەر دورگەكە،  یان پێچەوانەىسستم و ئاسایشی وڵاتەكانی كەنار نەبێت.
 
گرنگی هورمز لە لایەن ئەمریکاوە:

ئێران وڵاتێکی مەزهەبیە و سەرەڕای توانا سەربازییەکەى، ئەم تەنگەبەرە هەیمەنەی جیپۆلۆتیکی پێبەخشیووە لەناوچەکەدا، بۆیە بۆ ئەمەریکا ئاسان نابێت شەڕی ئەم زلهێزە ناوچەییە بکات، ئەگەرچی ئەمەریکا جگە لەتوانای سەربازی و چەک و تەکنۆلۆجیا و ئابووری بەهێز، خاوەنی هاوپەیمانیەکی دەوڵەمەندی ناوچەکەشە کە بەرەی دەوڵەتانی عەرەبی و سونە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP