هەرێم نیوز
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له نوێترین په‌یامیداله پلاتفۆرمی ترووس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی له‌مه‌ودوا ناخوازێ هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات.
به‌پێچه‌وانه‌ی رابردوو كه دۆناڵد تره‌مپ به‌رده‌وام باسی له گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كرد، هانی ده‌دا بێنه سه‌ر مێزی دانوستان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مجاره هه‌ڵوێستێكی جیاوازی هه‌بووه.
دۆناڵد ترەمپ ئه‌مڕۆ دوشەممە ڕایگەیاند، قسە لەگەڵ ئێران ناکات و "هیچ شتێک" پێشکەش بەو وڵاتە ناکات، هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە ئەمریکا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تارانی "بە تەواوی سڕیوەتەوە".
ترەمپ ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی ڕەتکردەوە کە دەیانوت ئیدارەکەی تاوتوێی ئەگەری یارمەتیدانی ئێرانی کردوە بۆ دەستگەیشتن بە بڕی 30 ملیار دۆلار بۆ بنیاتنانی بەرنامەیەکی ئەتۆمی بەرهەمهێنەری وزەی مەدەنی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تەنانەت قسەش له‌گه‌ڵ ئێران ناكات "چونکە ئێمە بە تەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان سڕیوەتەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، كه ژماره‌یه‌ك میدیای ئه‌مه‌ریكی زانیارییه‌كی نوێیان له‌باره‌ی پێشنیازه‌كانی تره‌مپ به ئێران بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌یان دا، حكوومه‌تی تره‌مپ ئاماده بووه 30 ملیار دۆلار بداته ئێران بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئاشتیخوازانه بدات، هه‌ر ئه‌وكات دۆناڵد تره‌مپ زانیارییه‌كانی ره‌ت كرده‌وه.
دوو رۆژ به‌ر له‌وه‌ی ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران، بڕیار بوو گه‌ڕی شه‌شه‌می دانوستان به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام ئێسته باس و خواستی نه‌ماوه و زیاتر ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له گۆڕه‌پانه‌كه قسه ده‌كات و خوازیاره ده‌ست به چالاكییه‌كانی له ئێران بكاته‌وه.