دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

شارەزایەكی ستراتیژی ئێران: نابێت ئاگربەسەتی ئەمریكاو ئیسرائیل بەجدی وەربگیرێت

هەرێم نیوز

ئیبراهیم متقی، راگری كۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی تاران، لە بەرنامەیەكی كەناڵی فەرمیی ئێراندا، ڕایگەیاند: هەموو ئاماژەكان، بۆ ئەوە دەچن ئیسرائیل کەمتر لە هەفتەیەکی دیکە، بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی ئەمریكا، هێرش بۆ سەر ئیران دەست پێبەکاتەوە.

هۆشداریی بە وڵاتەكەشی دەدا، كە لە كاتی ئاگربەستدا دەبێ هۆشیار بن و ئامادەكاری بۆ هەر ئەگەرێك بكەن.

موتەقی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن، ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر ئێران، ئەم هەنگاوەش بە پشتیوانی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.

وتیشی: ئەمریکا و ئیسرائیل لە کاتی ئاگربەستدا هێزەکانیان رێكدەخەنەوەو رێوشوێنی كتوپڕ روودەدات.

هۆشداریشیدا لەوەی، هێرشەکەی ئیسرائیل لە قۆناغی یەکەم، هەنگاوی خێراو رێوشوێنی تێكدەرانەش لە قۆناغی دووەم، لەخۆدەگرێت.

جەختشیكرد لەوەی، نابێت مەسەلەی ئاگربەست بەجدی وەربگیرێت، پێشنیازی پێویستی وریابوون و ئامادەکاری كرد بۆ هەر پەرەسەندنێکی چاوەڕوانكرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP