دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران ئاماری کوژراوانی جەنگی 12 رۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز 

ئیسحاق جەهانگیری، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا ناسنامەی 930 کەس لە کوژراوانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئاشکرا کراون.

بە وتەی جەهانگیری بە میدیای ناوخۆییەکانی ئێرانی رایگەیاندووە، "لە جەنگی 12 ڕۆژەی دژ بە ڕژێمی ئیسرائیل، نزیکەی هەزار هاووڵاتی بێتاوان کوژراون" .

 بە گوێرەی دوا ئاماری پزیشکی یاسایی، تاوەکوو ئێستا ناسنامەی 935 کەس ئاشکرا بووە، لەوانە 132یان ئافرەت و 38 یان منداڵن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی 13ی ئەم مانگە ئیسرائیل هێرشی فراوانی کردە سەر ئێران و جەنگێکی 12 ڕۆژە بەرۆکی ئێرانی گرت و بەهۆیەوە ژمارەیەک زۆر لە فەرماندە سەربازییەکانی سوپای پاسداران و هێزەکانی دیکەی ئێران و ژمارەیەک زانای ئەتۆمی کوژران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP