هەرێم نیوز
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ وڵاتانی كەنداودا.
ئاژانسی "ئێرنا" بڵاویكردەوە، مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران‌دا رایگەیاندووە، تاران ئامادەیە هەماهەنگی تەواو بكات لەگەڵ ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا لە كەنداو، وتیشی: ئەو هەنگاوە هاوكار دەبێت لە پتەوكردن و گەشەدان بە هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان وڵاتانی ئیسلامی‌دا.
ئه‌و په‌یامه‌ی پزیشكیان له‌كاتێكدایه له جه‌نگی 12 ڕۆژه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، تاران هێرشی موشه‌كی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر به‌ڵام دواتر ڕایگه‌یاند، كه هێرشه‌كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به قه‌ته‌ره‌وه نیه و وه‌ڵامێكه بۆ هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی.
جاسم محەمەد، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئێرانی کرد کە لە دژی قەتەر ئەنجامدرا.