دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا چەندین ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری هە.سە.دە و سوپای ئازادی سوریا تەرخان دەکات

هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، تەرخانکردنی بڕی (١٣٠) ملیۆن دۆلاری لە بودجەی ساڵی (٢٠٢٦)، بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە پەیوەندیدارەکانی لەگەڵ سوپای سوریای ئازاد راگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییە بەردەوامەکان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

پنتاگۆن، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە: ئەمریکا پابەندە بە بەدیهێنانی شکستی هەمیشەیی داعش لەڕێگەی پشتیوانیکردنی هێزە هاوبەشە متمانەپێکراوەکان، بۆ پاراستنی فشارە بەردەوامەکان لەسەر ئەو رێکخراوە.

جەختیشكردووە لە بەردەوامبونی ئەمریکا لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سوریای دیموكرات، لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و سوپای سوریای ئازاد، کە لە سێگۆشەی سنوری نێوان سوریا و ئوردن و عێراق جێگیرن، ئامانجی ئەم پشتیوانییەش بەرپەرچدانەوەی سەرهەڵدانەوەی رێکخراوەکە و رێگریکردنە لە سەرلەنوێ بڵاوبونەوەی.

ئەو بودجەیەی ئەمریكا بۆ ساڵی دارایی (٢٠٢٦) بۆ هاوكاریكردنی هێزە هاوپەیمانەكانی لە سوریا دیاریكردووە، نزیکەی (١٣٠) ملیۆن دۆلارە، کە بڕێك کەمترە بە بەراورد بە ساڵی پێشوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP