دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل: هەماهەنگی تەواو لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا سەبارەت بە ئێران هەیە

هەرێم نیوز 

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ڕایگەیاند، متمانە و هەماهەنگی تەواو لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکادا هەیە سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران. 

ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە،  ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری هێرشی سەربازیی ئامادە دەکات ئەگەر ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەستپێبکاتەوە و بەرپرسانی ئیسرائیلیش پێیان وایە کە ڕەنگە ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ هێرشە نوێیەکانی ئیسرائیل هەڵبدات.

دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، ئەمە سێیەم جارە ناتانیاهۆ سەردانی ئەمریکا دەکات. 

ترامپ لە نانخواردنی ئێوارەدا لەگەڵ ناتانیاهۆ وتی کە حکومەتی ئێران چیتر نابێت بڵێت "مەرگ بۆ ئەمریکا" و "مەرگ بۆ ئیسرائیل".

ترامپ لە دیدارەکەدا وتی، هیوادرە کە سزا قورسەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران "لە کاتی گونجاودا" هەڵبگیرێن.

ناتانیاهۆ بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامیی بە "دوو لوی شێرپەنجەیی" چواند و وتی: کاتێک لوە شێرپەنجەییەکان لادەبەین، مانای ئەوە نییە کە هەرگیز ناگەڕێنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP