هەرێم نیوز
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كاندیدكردنی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕاگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ بۆ گه‌یشتن به‌ئاشتی و ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رزده‌نرخێنێت.
له میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ له كۆشكی سپی، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ رایگەیاند: "پێم خۆشه ئه‌و نامه‌یه‌تان پێ بگه‌یه‌نم كه بۆ لیژنه‌ی نۆبڵم ناردوه، كه كاندیدكردنی ئێوه‌یه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی، به‌ڕاستی شایه‌نی ئه‌وه‌ن، پێویسته وه‌ریبگرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ به‌رز ده‌نرخێنێت "بۆ گه‌یشتن به ئاشتی و ئاسایش له جیهاندا، به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
لای خۆیه‌وه دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندوه، "من له‌و باره‌یه‌وه نه‌مده‌زانی، بۆ من مانای زۆری هه‌یه كه شتێكی له‌م شێوه‌یه له ئێوه‌وه بێت".
پێشتر تره‌مپ گومانی خۆی له چانسی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ده‌ربڕیبو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێیوابو شایه‌نی خه‌ڵاته.
پێشتر چوار سه‌رۆكی ئه‌مریكا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییان وه‌رگرتوه كه بریتین له تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت له ساڵی 1906، ودرو ویلسۆن له ساڵی 1919، جیمی كارته‌ر له ساڵی 2002 و باراك ئۆباما له ساڵی 2009.