دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسعود پزشکیان: ئیسرائیل هەوڵی كوشتنیدام بەڵام شكستیهێنا

هەرێم نیوز
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئیسرائیل هەوڵی كوشتنیدام بەڵام شكستیهێنا، چۆن دڵنیابين لەوەی واشنتۆن جارێکی دیکە مۆڵەت بە ئیسرائیل ناداتەوە هێرش بکاتە سەرمان؟"

 مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا راگەیاند.

پزشکیان روونیکردەوە: وڵاتەکەی هیچ کێشەیەک نابینێت لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ئەگەر متمانە لە نێوان هەردوو وڵاتدا بگەڕێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنوسی ئەمریکی تاکەر کارلسۆن، باسی لە قەیرانی متمانە كرد لەگەڵ واشنتۆن و پرسیاری ئەوەی کرد، ئێران چۆن دڵنیابێت لەوەی واشنتۆن جارێکی دیکە مۆڵەت بە ئیسرائیل ناداتەوە هێرش بکاتە سەر ئێران؟.

پزشكیان ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد هەوڵی كوشتنی داوە، بەبێ ئەوەی وادەی هەوڵەکە دیاری بکات.

لە میانی چاوپێکەوتنەکەدا ،سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هەوڵیان دا، بەڵێ. بەوشێوەیە مامەڵەیان کرد، بەڵام شکستیانهێنا. 

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوە ئەمریکا نەبوو کە هەوڵی کوشتنی دام، ئیسرائیل بوو، من لە کۆبونەوەیەکدا بووم... هەوڵیاندا ئەو ناوچەیە بۆردومان بکەن کە ئێمە کۆبونەوەکەمان تێدا ئەنجامدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP