هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕۆژی دووشەممە دوای کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی ئەمنی لە شاری ئەلبومال و لادێکانی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەسی پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیاند.
فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای دێرەزوور، عەقید زەرار ئەلشەملان لە بەیاننامەیەکدا کە وەزارەتی ناوخۆ لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەڵمەتێکی ئەمنی بەرفراوان و گشتگیریان لە شاری ئەلبوکامال و دەوروبەری ئەنجامدا و لە ئەنجامدا زیاتر لە 50 کەسی داواکراو بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکران.
بەپێى ڕاگەیەندراوەکە ئەو دەستگیرکراوانە بەتۆمەتى هەڵگرتن و بازرگانیکردن بە چەکی نایاسایی، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان.
ئۆپەراسیۆنەکەى ئەمڕۆ لە چوارچێوەی قۆناغی دووهەمی هەڵمەتی ئەمنی کە دوێنێ (یەکشەممە) بۆ بنبڕکردنی پاشماوەکانی ڕێژیم و میلیشیاکانی سەر بە سپای پاسدارانی ئێران بەتایبەت فەوجەکانی ٤٧ کە لە ناوچەکانی سەکاریە و حەمدانی ئەلبومال جێگیرکراون، دەستیپێکردوە.
عەقید زەرار ئەلشەملان، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەو پارێزگایە، ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەیەک کەسی داواکراو کە تێوەگلاون لەو تاوانانەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری دەکەن، دەستگیرکراون.