هەرێم نیوز
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، خامنەیی پشتیوانی لە وەبەرهێنانی ئەمریکا لە ئێران دەکات، تەنانەت لە هەلومەرجی ئێستاشدا.
مەسعوود پزیشكیان سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، لە وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکاری ئەمریکی تاکەر کارلسۆن سەبارەت بە ئەگەری وەبەرهێنانی ئەمریکییەکان لە ئێران، وتی: لە وتووێژی من لەگەڵ رابەر، بە ڕوونی جەختی لەوە کردەوە کە هیچ رێگرییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریکی نییە تا لە ئێران وەبەرهێنان بکەن، تەنانەت لە هەلومەرجی ئێستاشدا.
پزیشكیان وتیشی: هیچ کاتێک هیچ ئاستەنگێک لە لایەن ئێرانەوە بۆ چالاکیی ئابووری یان پیشەسازی ئەمریکا نەبووە و ئەمە بۆچوونی ڕوونی رابەرە.
مەسعوود پزکیان بە ئاماژە بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی کرد و وتی: ئەگەر بەربەستێک لە بەردەم چالاکییە ئابوورییەکانی ئەمریکا لە ئێراندا هەبێت، سەرچاوەکەی گەمارۆکانی ئەمریکایە نەک سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی.