دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراقچی: ئێران بە توندی بەرخۆدانی کرد

هەرێم نیوز
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی کراوەیە بۆ هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ واشنتۆن بەر لە دەستپێکردنی شەڕ و جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بە توندی بەرخۆدانی کرد تا ئەو کاتەی ئیسرائیل ناچار بوو پشت بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ببەستێت بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان.

عەراقچی گووتی، تاران بە ڕووی هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا بۆ بوژاندنەوەی ئابووری ئێران کراوەیە.

جەختی لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەی لە بەرامبەر هەر هێرشێکی داهاتوودا بەرگری لە خۆی دەکات.

عەراقچی ئاشکرای کرد کە "ئێران پەیامی لە ئەمریکاوە سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان پێگەیشتووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە دیپلۆماسی وەک باشترین چارەسەر لە ڕوانگەی تاران دەمێنێتەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP