دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

پرسی موچە و نەوتی هەرێم خرایە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە

هەرێم نیوز

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پرسی مووچە و نەوتی هەرێمی کوردستان خرایە نێو بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە.

ئەمڕۆ سێشەمە 8ی 7ی 2025، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕگه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌بوه‌، به‌ڵام كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ زیادكراوه‌ و تاوتوێی موچه‌ و دانوستانه‌كانی نێوان شاندی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژە شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و چارەکردنی کێشەی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن، باڵام تا ئێستا بڕیاری پێویست لەوبارەوە لە بەغداوە نەدراوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP