دواین هەواڵ

عێراق‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

وتارخوێنی نەجەف: ئیسرائیل پیلانی بۆ پاکتاوکردنی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داناوە

هەرێم نیوز

سەدرەدین قوبانچی رایدەگەیەنێت،  ئیسرائیل پیلانێکی بۆ تیرۆرکردنی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، کە دەسەڵاتی لە عێراق بەدەستە داناوە و دواتریش حکوومەتێکی ڕزگاریی نیشتمانی لە وڵاتەکەدا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی، سەدرەدین قوبانچی، ئیمام و وتارخوێنی هەینیی نەجەف ڕایگەیاند کە ئیسرائیل پلانی هەیە بۆ کوشتنی سەرکردەکانی چوارچێوەی نەتەوەیی شیعەی فەرمانڕەوا لە عێراق و دوای ئەوە حکومەتێکی ڕزگاری نیشتمانی لەو وڵاتە ڕابگەیەنێت.

قەبانجی لە وتاری نوێژی هەینیدا گوتی هەندێک ئاماژە و دزەپێکردنی نهێنی لە لایەن بەرپرسانی باڵاوە هەن کە دەڵێن پلانێکی ئیسرائیلی هەیە کە ئامانجی یەکەمە لەناوبردنی سەرجەم سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هەنگاوی دووەم ڕاگەیاندنی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانییە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم قسانە خەیاڵ نییە بەڵکو ئاماژە هەیە و ئەزموونی ئێران لەبەردەمماندایە لەگەڵ ئەوەی ئیسرائیل کردی کە دەیویست حوکمی ئێران نەهێڵێت سەرەتا سەرکردەکان لەناوببات و دواتر بۆشایی سیاسی و حکومی بەشێوازێکی تر پڕبکاتەوە

دەشڵێت "ئێمە لەو باوەڕەداین کە هەموو ئەو تاقیکردنەوەیانە شکستیان هێناوە، بۆ نموونە کاتێک وەڵامی پێچەوانە لە ئێران دەستی پێکرد دوای لەناوبردنی سەرکردەکانی و هاوکێشەکە گۆڕا و مووشەکەکان دەستیان کرد بە لێدانی ئیسرائیل، بۆیە با ئیسرائیلییەکان پەندی لێوەربگرن.."

ئیسرائیل لە 13ـی حوزەیران هێرشێکی سەرەتایی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئاڕاستەی ئێران کرد و دواتر ئێران وەڵامی هێرشەکانی دایەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی سێ شەممە 25ی حوزەیران ئاگربەستی ڕاگەیاند.

ھێرشەکانی ئیسرائیل چەندین سەرکردەی باڵای سەربازی ئێران و سەرکردە باڵاکانی سپای پاسدارانی ئێران و زانایانی باڵای ئەتۆمی کردە ئامانج.لەو ھێرشانەدا حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران محەممەد باقری، سەرۆک ئەرکانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران  و چەندین سەرکردە و پلە باڵای دیکەی ئێران کوژرا. ھەروەھا زانایانی بواری ئەتۆمی فەریدوون و محەممەد مێھدی تارانچی  کوژراون.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP