هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ده‌ست ده‌كات به به‌رهه‌مهێنانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق مۆڵه‌تی له یه‌كێتی ئه‌ورووپا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به پرسی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه وه‌رگرتووه، تا له كارگه‌كانی ناوخۆی وڵات ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی چاره‌سه‌ری پزیشكی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بكات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، له عێراق نزیکەی 48 کارگەی بەرهەمهێنانی دەرمان هه‌یه، بۆیه له‌ئێستاوه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری پزیشكی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ین.
باسی لەورشکرد، له داهاتووییه‌كی نزیكدا ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه له عێراق تایبه‌تن به شێرپه‌نجه، سوود له‌م چاره‌سه‌ره پزیشكییه نوێیه وه‌رده‌گرن.