هەرێم نیوز
نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی و لەتیف ڕەشید لەسەر پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و چوند پرسێکی دیکە کۆبووونەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید.
لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتە ناوچەییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکە بە گشتی کرد، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر یەکخستنی وتار و هەڵوێستەکان و پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی هەموو عێراقییەکان.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا تاوتوێی دۆسیەی دارایی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرا، و کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە پێی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان.
ئەوەش هاتووە، باسیان لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆییدا، بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستەکانی گەلی عێراق بێت.