دواین هەواڵ

عێراق‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕەوتی نیشتیمانی ڕەتی دەکاتەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی باڵی سەربازی ڕەوتەکەی بکات

هەرێم نیوز
رەوتی نیشمانیی شیعە ئەمڕۆ دووشەممە ڕەتی كردەوە بڕیاریاندابێت باڵی سەربازیی رەوتەكەیان (گرووپی سەرایا سەلام) هەڵبووەشێننەوە و چەكەكانیان رادەستی حكوومەت بكەن.

 نووسینگەی راگەیاندنی رەوتی نیشمانیی شیعە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ئەو نووسراوەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرووپی سەرایا سەلام و رادەستكردنی چەكەكانیان بە حكوومەت و كشانەوەیان لە شاری سامەڕا، دوورە لەڕاستییەوە.

بڵاویشی كردەوە: ئەو نووسراوەی لەمبارەیەوە بە واژۆی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی نیشمانیی شیعە بڵاوبووەتەوە، ساختەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی نووسراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی رەوتی نیشمانیی شیعە بڵاوكرایەوە كە واژۆی موقتەدا سەدری لەسەرە، تێیدا هەڵوەشاندنەوەی گرووپی سەرایا سەلام راگەیەنراوە و داوا لە لایەنگرانی كراوە چەكەكانیان رادەستی حكوومەت بكەن و لە شاری سامەڕاش بكشێنەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP