دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

خامنەیی: تاران توانای گەیشتن بە شوێنە گرنگەکانی ئەمریکا هەیە

هەرێم نیوز

عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران دەڵێت: تاران توانای گەیشتن بە شوێنە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەیە.

خامنەیی، لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سەكۆی "ئێكس" رایگەیاندووە: ئێران بە هێرشکردنە سەر یەکێک لە بنکە گرنگەکانی لە ناوچەکە (بنکەی ئاسمانی عودەید) زللەیەكی لە ئەمریکادا و زیانی پێگەیاند.

خامنەیی وتیشی: ئێران توانای ئەوەی هەیە هەرکاتێک بە گونجاوی بزانێت بگاتە شوێنە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، كردنە ئامانجی بنکەی ئاسمانی عودەید روداوێکی بچووک نییە، بەڵکو روداوێکی گەورەیە کە دەكرێت دووبارە بکرێتەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی مانگی دەستکرد کە ڕۆژی هەینی ئەسۆشێتد پرێس شیکاریان کردوە، دەردەکەوێت هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەلعودەید لە قەتەر بەر ئامێرێکی سێگۆشەیی نیشتەجێبونی قوبەیی کەوتبێت کە ئەمەریکییەکان بۆ پەیوەندییە پارێزراوەکان بەکاریدەهێنن.

هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید لە 23ـی حوزەیران بو. کە  لە کاردانەوەی بۆردومانکردنی  سێ پێگەی ئەتۆمی وڵاتەکەی لە لایەن ئەمەریکاوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP