دواین هەواڵ

وەرزش‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: گه‌یشتنی دهۆك و زاخۆ بۆ یاریی كۆتایی جامی عێراق شانازییه‌كی مه‌زنه‌

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەر دوو یانەی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات، بە بۆنەی ئەوەی هەردوو یانەکە گەیشتنە یاری کۆتایی جامی عێراق.

ئەمڕۆ یەكشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و ئاراستەی هەردوو یانەی دهۆك و زاخۆی بە بۆنەی گەیشتنیان بە یاریی كۆتایی جامی عێراق، دەڵێت: "بە بۆنەی گەیشتنیان بۆ یاریی كۆتایی جامی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی لە هەردوو تیپی تۆپی پێی دهۆك و زاخۆ دەكەین."

سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوەش داوە: "ئەم دەستكەوتە، بەڵگەیە بۆ توانا و بەهرەی گەنجانی ئێمە، هەروەها شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو كوردستانییان، هیوام سەركەوتنی ئێوەیە."

لە یاریی پێشكۆتایی جامی عێراق، هەردوو یانەی دهۆك و زاخۆی دەڤەری بادینان، توانییان سەركەوتن بەسەر یانەكانی جەویە و شوڕتەدا بەدەست بهێنن و بۆ یەكەمجار لە مێژوودا، دوو یانەی كوردستانی گەیشتنە یاریی كۆتایی ئەو جامە و تا ئێستا یەكلا نەكراوەتەوە یاریی كۆتایی لە كام یاریگە بەڕێوە دەچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP