هەرێم نیوز
هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، گروپە وەلائییەكان ژمارەیەك دامەزراوەی نەوتیی و فرۆكەخانەیان لە هەرێم بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کردووە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی: لە ماوەی رۆژانی رابردودا گروپە وەلائییەكان ژمارەیەك دامەزراوەی نەوتیی و فرۆكەخانەی سلێمانی و هەولێریان لە هەرێم بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژكراو بۆردومان كردو زیانی مادیان پێگەیاندن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی ماوەی (٧٥) رۆژە بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەران و سیاسەتی برسیكردنی ئابوری لەلایەن حکومەتەوە دراوە.
گووتی، ئەوە دوژمنكارییەكی ئاشکرایە لە دژی ئێمە لەلایەن هێزەكانی دەرەوەی دەوڵەت.