هەرێم نیوز
لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی خۆناساندنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان.
لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند،سەبارەت بە خۆناساندنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بەشی جموجوڵ، لەبەر بەرژەوەندی شۆفێرانی ئازیزی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان و پێڕاگەیشتنی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوورو بۆ خۆناساندنیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارماندا بە درێژكردنەوەی ماوەی خۆناساندن لە ڕیكەوتی٧/١٥ تاوەكو ٨/١٥بۆ ئاگادرایتان .