هەرێم نیوز
لە ئەمشەوەوە كەشێكی فێنك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و گەرمای بەتین و تاقەتپڕوكێنی هاوین بۆ چەند ڕۆژێك کاریگەری کەم دەكات.
خەڵات سدیق، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لەمشەوەوە گەرمای بیزارکەر دەست بەکشانەوە دەکات بەڕۆژ گەرمای هاوینی ئاسایی دەبێت و بەئیواران و شەوان تارادەیەک پلەی گەرمی لەخوار ئاستی ساڵانەیە.
ڕاشیگەیاند، سبەی چوار شەممە ١٦/٧ سێ پلە نزم دەبێتەوە و ڕۆژی پێنج شەممە ١٧/٧ چوار پلە نزمتر دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ٢٤ی مانگەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك ٣ بۆ ٤ ڕۆژ گەرمای بەهێز دەبێت و ئەویش ماوە درێژ نابێ و دواتر کەش ئاسایی دەبێتەوە، واتە لەکۆتاییەکانی مانگ جارێکی دیکە نزمبوونەوە ڕوودەدات.