دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

تەنها 72 کاتژمێر بەبێ مۆبایلەکەت: مێشکت دووبارە ڕێکدەبێتەوە

هەرێم نیوز

توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن تەنها 72 کاتژمێر دوورکەوتنەوە لە مۆبایلەکەتەوە دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە چالاکییەکانی مێشکدا، بەتایبەتی لەو بوارانەی پەیوەستن بە سیستەمی پاداشت و خۆکۆنتڕۆڵکردن. 

ئەم ناوچانە ڕاستەوخۆ کاریگەری دۆپامینیان لەسەرە، دۆپامین گوێزەرەوەیەکی دەمارییە و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هەستکردن بە چێژ و پاداشتدا.

کارکردنی زۆر بە مۆبایلەکەت، وەک وەرگرتنی "نۆتیفیکەیشن" یان لایککردنی پۆستەکان لە سۆشیال میدیا، دەبێتە هۆی دەردانی دۆپامین، کە مێشک دەخاتە ناو خولێکی ئالوودەبوون. بەوپێیەی بە ڕژانی دۆپامین مرۆڤ چێژ وەردەگرێت و ئەمەش وادەکات حەز بە دووبارە و دووبارەکردنەوەی ئەو کارانە بکاتەوە کە ئەم چێژەی پێدەبەخشن.

لە ئەگەری زۆر چێژوەرگرتن لە ڕێگەی مۆبایلەوە، مێشک سیستەمی چێژ وپاداشتنی تێکدەچێت، زۆرجار مرۆڤ ئەو کارانەی کە "پێویستن" پشتگوێ دەخات و زۆر کار هەن کە چیتر چێژی جارانیان پێ نابەخشێت، چونکە مێشکیان ڕاهێناوە بەوەی چێژی زۆر و ڕاستەوخۆ لە مۆبایلەوە وەربگرێت و ئەمەش مێشک بۆ کردنی کارە پێویستەکانی دیکە کە هەوڵی زۆری دەوێت، تەمەڵ دەکات.

بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە تەنها سێ ڕۆژ لە مۆبایلەکەتەوە دوورە، دەتوانێت ئەم خولە تێکبدات و یارمەتی دووبارە بنیاتنانەوەی سیستەمی پاداشتی مێشک بدات، هەستیاری بە هاندەری دیجیتاڵی کەمدەکاتەوە و کۆنترۆڵی ڕەفتار زیاد دەکات. ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەم گۆڕانکاریانەی مێشک زۆر هاوشێوەی ئەو کاریگەرییانەن کە دەبینرێن کاتێک واز لە بەکارهێنانی دەرمانی ئالوودەبوون دەهێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP