هەرێم نیوز
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنی پشکنین و بەدواداچوون بۆ ئەو گرووپانەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین کێڵگەی نەوتییان لە هەرێـمی کوردستان کردووەتە ئامانج لە دەشتاییەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەددین ئەنجامدا.
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، لەژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و پلاندانانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بە سەرپەرشتی مەیدانی سەرۆکی دەزگای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و فەرماندەکانی مەیدانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا و سهڵاحهدین و سەرکردایەتی هێزەکانی حهشدی شهعبی، هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردوە بە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی بەرفراوان له چهندین ناوچهدا.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئۆپهراسیۆنهكه له بیابانی حهزر لە کەرتی ڕۆژئاوای نەینەوا و سەڵاحەدینهوه دهستیپێكردوه، ژمارەیەکی زۆر کۆگا و دۆڵ و ئەشکەوت پشكنراوه و به ئامانجی تێكدان و ڕاوهدونانی گروپهكان.
له ڕاگهندراوهكهدا هاتوه، ئەو ئۆپەراسیۆنە ئامانجی پشتڕاستکردنەوە و بەدواداچونی زانیارییە گرنگەکانی پەیوەست بە پوچەڵکردنەوەی نیەتەکان و هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان و ئامانجە گرنگەکانی وڵاته، كه لهماوهی دو ههفتهی ڕابردودا زیاتر بوه.
ئهوهش خراوهتهڕو، بەئامانجگرتنی ئەم دواییەی دامەزراوە نەوتییەکان و کێڵگە نەوتییەکان و هەندێک هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنی بنکە و کەمپەکان، هێرشی قێزەون و مەترسیدارن كه ئامانجیان ناسەقامگیرکردنی عێراق و بەرەوپێشبردنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانە.
هێزه ئەمنییەکان بەدوای هەمو ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە ههوڵی تێكدانی ئاسایشی وڵات دەدەن
راشگەیەندراوە هێزه ئەمنییەکان بەدوای هەموو ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە ههوڵی تێكدانی ئاسایش و توانا و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات دهدهن، هەروەها ئەوانەی هاوکارییان دەکەن، تاوانباران دهبرێنه بەردەم دادگا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لەڕێگەی درۆن کە سەرچاوەکانی نادیارن بۆردوومانی چەندین کێڵگەی نەوتی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، کەرکووک و چەند پارێزگای دیکە کران، حکومەتی عێراق بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی لەمبارەیەوە.