هەرێم نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، ماستەرپلانی هاوینەهەواری گەلیی عەلی بەگ دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە و لەمڕۆوە تاڤگەكە و هاوینەهەوارەكە بە رووی گەشتیاراندا داخرا.
ئەمڕۆ هەینی، رەجەب زوبێر، قایمقامی قەزای سۆران ڕایگەیاند، “بەهۆی جێبەجێکردنی ماستەرپلانی نۆژەنکردنەوە، لە ئەمڕۆوە هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ دادەخرێت و کارکردن تێیدا دەستپێدەکات”.
قایمقامی قەزای سۆران باسی لەوەشکرد: “تەواوبوونی کاری ماستەرپلانەکە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانە و دیزاینەکەی بە شێوازێکی ناوازە و پڕۆفیشناڵ ئامادە کراوە، کە بە تەواوبوونی دەبێتە یەکێک لە جوانترین هاوینەهەوارەکانی ناوچەکە”.
لەبارەی کاتی کردنەوەی هاوینە هەوارەکەوە رەجەب زوبێر وتی: تەواوبوونی کارەکان کاتی زۆری پێویستە؛ ڕەنگە بتوانین بۆ وەرزی بەهار جارێکی دیکە بیکەینەوە بەڕووی گەشتیاراندا.
ماستەرپلانەكەی، بە شێوازێکی ناوازە و پڕۆفیشناڵ ئامادە کراوە، کە بە تەواوبوونی دەبێتە یەکێک لە جوانترین هاوینەهەوارەکانی ناوچەکە.