دواین هەواڵ

وەرزش‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

دهۆک وەک یەکەمین یانەی کوردی بوە پاڵەوانی جامی عێراق

هەرێم نیوز

لە یارییەکی ئاگرین، یانەی دهۆک بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە یانەی زاخۆی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویی خۆی و یانەکانی هەرێمی کوردستان، بووە پاڵەوانی جامی عێراق.

لە یاریی کۆتایی جامی عێراق کە لە یاریگای شەعب لە بەغدا بە ئامادەبوونی نزیکەی 40 هەزار هاندەری دهۆک و زاخۆ بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی لە کاتی ئاسایی و دوو نیوەی زیادکراو بەبێ گۆڵ تەکسانبوون، دهۆک بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بە ئەنجامی 5-3 لە زاخۆی بردەوە.

دهۆک بۆ یەکەمجار جامی عێراقی کوردستانی بەدەستهێنا و بووە یەکەم یانەی کوردستان لە مێژوودا ئەم جامە بەرز بکاتەوە، دوای بەدەستهێنانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، دووەم نازناوی هەڵۆیەکانی چیا بوو لەم وەرزە.

دهۆک بە بەدەستهێنانی جامی عێراق، بلیتێکی بەشداریکردنی لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگی ئاسیا 2 مسۆگەرکرد.  لەلایەکی دیکەوە دهۆک و زاخۆ بەشداریی لە پاڵەوانێتیی جامی سوپەری عێراق دەکەن لە وەرزی داهاتوو.

یانەی زەوڕا زۆرترین جار ئەو ناسناوەی بەدەستهێناوە کە 16 جارە. وەرزی رابردوو یانەی شوڕتە توانی بە گۆڵێکی خاوێن لە قوە جەوییە بباتەوە و جامە زێڕینەکە بەرزبکاتەوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP