دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی هەرێم بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، راگەیەندراوێکى لە بارەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا لیژنەی هاوبەش بڕی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دیاریبکات و بەشی حکومەتی فیدڕاڵی بنێردرێت.

ئەنجومەن پێداچوونەوەی بە بابەتەکانی بەرنامەی کاردا کرد و بڕیاری پێویستی دا:

بە پشتبەستن بە پێشنیازەکانی لیژنەی وەزاری کە بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت پێکهێنراوە، ئەنجومەن بڕیاریدا بەشێوەیەکی مەبدەئی نوێکردنەوەی بڕیاری ژمارە (550)ی ساڵی 2025 بۆ دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران پەسەند بکات، بە ڕەچاوکردنی ئەمانەی خوارەوە:

1- ئەو لیژنانەی کە لە بڕگەی (سێیەم و چوارەم)ی بڕیارنامەی پێشوودا دیاری کراون، کارەکانیان تەواو دەکەن، بەمەرجێک هەر لیژنەیەک لە ماوەی یەک هەفتە لە دوای ئەم بڕیارنامەیە ڕاپۆرتێکی واژۆکراو پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی بکات.

2- ئەو تیمەی لە بڕگەی دووەمدا پێکهێنراوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا کارەکانی تەواو دەکات بۆ حیسابکردنی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم بەپێی یاسا، هەروەها حکومەتی هەرێم لەبری ئەو بڕە پارەیەی کە لە بڕگەی دوو/1ی بڕیارنامەکەدا ئاماژەی پێکراوە، بیدات، بەمەرجێک میکانیزمی حیسابکردنەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی و دەستەی وردبینی باڵای فیدراڵی پەسەندکرابێت.

3- حکومەتی هەرێم ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن پابەند دەکات بە ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەم هێنراو، بەپێی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و بڕیارنامەی (550)ی ئەنجومەنی وەزیرانی ساڵی 2025.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP