دواین هەواڵ

ئابوری‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

شوان محەمەد: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شەش دێت

هەرێم نیوز

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و عێراق ئەرێنین و بڕیاری ناردنی مووچە دراوە.

 

شوان محەمەد دەشڵێت: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە دەنێردرێت و هیچ گرفتێک نەماوە.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شاندی هەرێم و وەزیری دارایی عێراق ئەنجامدرا و، بەگوێرەی زانیاریەکان،"لێکتێگەیشتن دروستبووە". هەروەها کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولادا هەبووە سەبارەت بە پرسی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم.

هەر بەپێی زانیارییەکان، وابڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی دیکەی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکان و گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، جارێکی دیکە سەردانی بەغدا بکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP