دواین هەواڵ

ئابوری‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرهەمهێنانی نەوت لە تاوکێ و پێشابوور دەستیپێکردەوە

هەرێم نیوز

کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی رایگەیاند، سەرەتای ئەم مانگە بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی تاوکێ دەستپێکردووەتەوە و دواتریش پێشاپوور، ئەمەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو کێڵگەکە بە درۆن کرایە ئامانج.

قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەپێی راپۆرتەکەی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، لە هەر دوو کێڵگەدا بە تێکڕا گەیشتووەتە 74 هەزار و 760 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا. لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی 2025ـدا ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە تاوکێ و پێشابوور 82 هەزار و 81 بەرمیل بووە.

لەو بڕە، رۆژانە 27 هەزار و 940 بەرمیل نەوت لە کێڵگەی تاوکێ و 46 هەزار و 820 بەرمیلیش لە کێڵگەی پێشابوور بەرهەمهاتووە.

بەپێی کۆمپانیاکە، کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە چارەکی دووەمدا لەبەر دوو هۆکار بووە، هۆکاری یەکەم هێرشە درۆنییەکانی نێوەڕاستی مانگی 7، هەروەها پرۆسەی چاککردنەوەی دامەزراوە نەوتییەکان بووە، کە لە 3 مانگی دووەمی ئەمساڵدا جێبەجێکراوە.

کەمبوونەوەی بەرهەم بەراورد بە چارەکی پێشوو، بەهۆی دوو وەستانی کارکردنەوە بوو کە بەهۆی کێشەکانی بازاڕەوە سەپێنران. لەکاتی ئەو وەستانانەدا، DNO هەندێک چاکسازی کرد، کە لە بنەڕەتدا بڕیاربوو لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بکرێن.

کۆمپانیای DNO خاوەنی 75٪ی پشکەکانی مۆڵەتی تاوکێیە و بەکارخەری بلۆکەکەیە، هاوبەشەکەشی کە کۆمپانیای "گەنەڵ ئێنێرجی "یە، خاوەنی 25٪ی مۆڵەتەکەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP