دواین هەواڵ

ئابوری‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک ڕاگەیەنرا

هەرێم نیوز 

قائیمقامیەتی دەربەندیخان رایگه‌یاند، تا بەرواری ٢٠٢٥/٨/٢٥ بەبێ بەرامبەر دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن، بەڵام دوای بەرواری ٢٠٢٥/٨/٢٦ دەبێت بە پارە و پێوویست دەکات تۆ تۆمارکردنی ناویان بڕێک پارە بدەن.

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم بریکارەکانی ناوشار و دەرەوەی شاردەکەینەوە کە هەموو ئەو هاووڵاتیانە ئاگاداربکەنەوە کە خۆراک یان ئارد وەردەگرن لە لایان، کە بە زووترین کات ناوی خۆیان تۆمار بکەن بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆڕمی خۆراک.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا بەرواری ٢٠٢٥/٨/٢٥ بەبێ بەرامبەر دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن، بەڵام دوای بەرواری ٢٠٢٥/٨/٢٦ دەبێت بە پارە و پێوویست دەکات تۆ تۆمارکردنی ناویان بڕێک پارە بدەن.

بەپێی بڵاوکرراوەکە، هەر هاووڵاتیەک لە بەرواری 26/8/2025 ەوە دەبێت لەبەرامبەر تۆمارکردنی ناوی بڕی (١٠٠٠٠) دە هەزار دینار بدات بۆ هەر کەسێک، هاوکات خۆراکی دەربەندیخان داوادەکات کە بە زووترین کات هاووڵاتیان ناوی خۆیان تۆمار بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP