دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و عێراق

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە، شاندی حکومەتی هەرێمی کورستان کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەرفراوانیان لەگەڵ چەندین وەزیر و بەرپرسی حکومەتی فیدڕاڵی لە بەغدا ئەنجامدا سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکانی هەردوولا بەتایبەتی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

شاندی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بەسەرپەرشتی محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانی عێراق لە بەگدا کۆبوونەوە.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشچوونەکانی دۆسێ هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا کرا کە خۆنا لە دۆسیەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت، داهاتی نانەوتی و تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵیدا دەبینییەوە.

هەردوولا جەختیان کردەوە لەوەی بەرەوپێشچوونی گرنگ بەدیهاتووە، بە تایبەتیش لە دۆسیەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و سەرجەم مەرج و داواکارییە پێویستەکانی دەستپێکردنەوە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوە لە ڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە تەواوکراون.

ئەو بەرپرسانەی حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون ئەمانە بوون؛ لە وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا، تەندروستی، داد، جگە لە بریکاری سکرتێری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بەشە یاساییەکان لە وەزارەتی دارایی و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و دیوانی چاودێری دارایی و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتەکانی نەوت و دارایی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP