هەرێم نیوز
کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و وەزیری دارایی عیراق کۆتاییهات، بەگوێرەی زانیاریەکان،"لێکتێگەیشتن دروستبووە".
بە گوێرەی زانیارییەكان، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولادا هەبووە سەبارەت بە پرسی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم.
هەر بەپێی زانیارییەکان، وابڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی دیکەی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکان و گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، جارێکی دیکە سەردانی بەغدا بکاتەوە.
کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بووە، لە کۆبوونەوەکە محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانان بەشداری کردووە.
کۆبوونەوەکە پێش کاتژمێر 10ـی بەیانی دەستیپێکرد و کاتژمێر دوو لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی کۆبوونەوەکەش کۆتایی هات، واتە زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاندووە.