دواین هەواڵ

عێراق‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

بەریتانیا ڕەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ حکومەتی عێراق داوە بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان

هەرێم نیوز 

حکومەتی بەریتانیا ڕەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ حکومەتی عێراق داوە بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان، ئەمەش وەک بەشێک لە هەنگاوە بەرفراوانەکان بۆ کەمکردنەوەی پەڕینەوە بە بەلەمی بچووک بۆ ئەو وڵاتە

بەپێی ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا (پی ئەی میدیا)، ئەو ڕێککەوتنەی کە لەلایەن دان جارڤیس، وەزیری ناوخۆی بەریتانیاوە واژۆ کراوە، پرۆسەیەکی فەرمی دێنیتە ئارا بۆ گەڕاندنەوەی ئەو عێراقیانەی کە گەیشتوونەتە شانشینی یەکگرتوو و مافی مانەوەیان لەو وڵاتەدا نییە.

ئەمە دوای ڕێککەوتنێکی ٨٠٠ هەزار پاوەندی (یەک ملیۆن و ٧٧ هەزار دۆلار) دێت کە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ بەغداد واژۆ کرا بۆ یارمەتیدانی وڵاتەکە لە بنبڕکردنی تۆڕەکانی قاچاخچێتی و تاوانی ڕێکخراو.

لەسەرەتای ئەمساڵدا، گێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەسەر پتەوکردنی هاریکاری لە بواری کۆچدا ڕێککەوتبوون.

جارڤیس ڕێککەوتنەکەی لە میانی سەردانێکی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەریتانیا واژۆ کرد.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاش ڕایگەیاندووە، ڕێککەوتنەکە ڕێگە بە گەڕاندنەوەی “خێرا”ی کۆچبەرە نایاساییەکان دەدات.

ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەریانخستووە، لەدوای ڕێککەوتنەکانی پێشوو، ژمارەی ئەو عێراقیانەی کە بە بەلەمی بچووک دەگەنە شانشینی یەکگرتوو بۆ ١٩٠٠ کەس کەمبووەتەوە لە ساڵی بەراورد بە مانگی ئازاری ٢٠٢٥، لەکاتێکدا لە ساڵی پێشتردا ٢٦٠٠ کەس بووە.

ڕێککەوتنی گەڕاندنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان نوێترین هەنگاوە لەچوارچێوەی سیاسەتەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ڕاگرتنی پەڕینەوەی بەلەمە بچووکەکان لە کەناڵی ئینگلیز



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP