هەرێم نیوز
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد به‌ناوی سه‌فه‌رعه‌لی كه‌یفه‌ری هاوڵاتیی خه‌ڵكی شاری كه‌نگه‌ڤه‌ری سه‌ر به پارێزگای كرماشان، كه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابو، له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی كرمان جێبه‌جێكرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، رۆژی چوارشه‌ممه سزای له‌سێداره‌دانی سه‌فه‌رعه‌لی كه‌یفه‌ری، هاوڵاتیی خه‌ڵكی كه‌نگه‌ڤه‌ر له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی كرمان جێبه‌جێكرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌و به‌ندكراوه سێ ساڵ پێش به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابو و له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابو.
تا كاتی داڕشتنی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌واڵی له‌سێداره‌درانی ئه‌و به‌ندكراوه له میدیاكانی حكومه‌ت به‌تایبه‌ت میدیا په‌یوه‌ندیداره‌كان به ده‌زگای دادوه‌رییه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه