دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران مانۆڕی سەربازی ئەنجامدا و مووشەکی نوێی تاقیکردەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ هێزی دەریایی ئێران لە باکووری زەریای هیندستان و دەریای عومان مەشقی سەربازییان ئەنجام داوە.

لە وێنە بڵاوکراوەکاندا حکومەتی ئێران بانگەشەی ئەوەی کردووە کە مووشەکی کروزی نوێ بە ناوەکانی "ناسر" و "قادر" و "قەدیر" تاقیکراونەتەوە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "باوەڕ 5"یش خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە بەیاننامەیەکدا، سوپای پاسداران جەختی لە زیادکردنی توانای خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە گرنگانە کردووەتەوە کە نەوتهەڵگرەکانی نێودەوڵەتی پێیان تێدەپەڕن، بەڵام شارەزایان ئەو مانۆڕە بە پرۆڤەیەک بۆ داخستنی گەرووی هورمز یان لانی کەم نیشاندانی توانای ئەو کارە دەزانن.

ئەم مانۆڕە تەنیا دوو مانگ دوای شەڕی ئیسرائیل دێت، شەڕێک کە بووە هۆی کوژرانی دەیان فەرماندەی باڵای سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران و وێرانکردنی بەشێک لە ژێرخانی سەربازیی حکومەتی ئەو وڵاتە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP