هەرێم نیوز
ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەمریکا هەوڵدەدات لە مانگی داهاتوودا کۆبوونەوەی نێوان ئەحمەد شەرع و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرکردەکانی سوریا و ئیسرائیل لە نیویۆرک ڕێکبخات.
بڕیارە کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
ترەمپ و شەرع پێشتر لە میانەی گەشتەکەیان بۆ سعودیە یەکتریان بینیبوو. دوابەدوای ئەو دیدارە، واشنتۆن هەندێک گەمارۆکانی سەر سوریای هەڵگرت.
ترەمپ داوای لە ئەحمەد شەرع کردووە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە. لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕاپۆرتی ڕاوێژ و کۆبوونەوەی شاندەکانی سوریا و ئیسرائیل لە کۆماری ئازەربایجان بڵاوبووەتەوە.