هەرێم نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردو لەسەر ڕوباری سیروان شەڕەچەقۆ لەنێوان دو گەنج ڕویداوه و به‌هۆیه‌وه گه‌نجێك كوژراوه و ئه‌وی دیكه‌شیان برینداربوه و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "شەوی ڕابردو لەسەر ڕوباری سیروان شەڕەچەقۆ لەنێوان دوو گەنج ڕویدا و چەقۆیان لەیەک داوە و لەئەنجامدا یەکێکیان بەناوی (ڕ، ع، ع،) لەدایکبوی٢٠٠٧ دانیشتوی کەلار بەهۆی بەرکەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستداو گه‌نجه‌كه‌ی دیكه‌ش برینداربوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەئێستادا بریندارەکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥ بەندکراوە و پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەرڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.