هەرێم نیوز
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە گەڕەکی تەیراوە شەڕ ڕوویدا و ئاسایشی هەولێریش دەڵێت سێ کەسمان دەستگیرکردووە.
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و
دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی تیمەکانمان، دەرکەوت ئەو تەقانەی کە بیستراون بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو خانەوادەوە بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی هەولێر دەڵێت: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباری ئەو ڕووداوە دەستگیر کران و بەدواداچوونیش بەردەوامە بۆ دەستگیکردنی تەواوی ئەو کەس و تۆمەتبارانەی هۆکار و بەشدار بوون لەو ڕووداوە.